سەقز؛ دەسبەسەرکردنی مێهران بەهرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
22:06 - 7 پووشپەڕ 2726
ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، لاوێکی کورد بە ناوی "مێهران بەهرامی" خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.