پیرانشار؛ ٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەردین سەیدە

22:00 - 22 رێبەندان 2725

٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەربوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "فەردین سەیدە"، لاوی کوردی خەڵکی پیرانشار، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "فەردین سەیدە"، کوڕی خالید ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە تەنیا دوو ڕۆژ دوای دەسپێکردنی ژیانی هاوبەشی بووە.

"فەردین سەیدە" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە.