ئیلام؛ ٢٩ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد جاوادەن، بلاگێری ناسراو بە "دووپشکی ڕەش"
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەربوونی ٢٩ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "محەممەد جاوادەن"، بلاگێری ناسراو بە "دووپشکی ڕەش" و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شۆراو" سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ "محەممەد جاوادەن"، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناڕوونیی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو مەترسییەکان لەبارەی دۆخ و چارەنووسی زۆر کردووە بەشێوەیەک کە هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەسەختی لەژێر ئەشکەنجەدایە و هەندێکی دیکەش مەترسیی دەرچوونی سزای سێدارە بە تۆمەتی "لیدەریی ناڕەزایەتییەکان" بۆ ناوبراو بە زۆر دەزانن.
ئەم بلاگێرە لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشدا دەسبەسەر کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.