ئیلام؛ محەممەدمێهدی برالەک، لاوی ١٩ ساڵان و عەلی نامیزادیش دەسبەسەر کران و چارەنووسیان ناڕوونە

23:13 - 20 رێبەندان 2725

٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی خەڵكی ئیلامدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "محەممەدمێهدی برالەک" و "عەلی نامیزاد" دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
"محەممەدمێهدی برالەک" لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی "لۆمار" سەر بە سیروان لە پارێزگای ئیلام، ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عەلی نامیزاد هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، سەرلەبەیانیی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو کاسبکار و باوکی دوو منداڵی بچووکە.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.