مەڵکشایی؛ ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سیکان ڕەوشەنی و سلێمان گرامی

23:12 - 20 رێبەندان 2725

٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی دوو هاوولاتیی کوردی خەڵکی "مەڵکشایی" سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی "سیکان ڕەوشەنی" و "سلێمان گرامی" چالاکی مەدەنی، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و درێژەکێشانی ئەم نادیاریی چارەنووسە نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی بەدواوە بووە. 
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سیکان ڕەوشەنی" و "سلێمان گرامی" ڕۆژی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هاووڵاتییانە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراون.