بۆجنوورد؛ ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئەمیرئەحمەد سەرئەفراز
٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئەمیرئەحمەد سەرئەفراز" لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و درێژەکێشانی ئەم نادیاریی چارەنووسە نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی بەدواوە بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەمیرئەحمەد سەرئەفراز" لە کوردە کرمانجەکانی بۆجنوورد ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
پێویستە بوترێ کە ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ئەم هاووڵاتییە بە ناوەکانی "محەممەدعەلی پەهلەوان"، "سەجاد باغچەقی" کە پێشتر کوردپا هەواڵی لێ بڵاو کردبوونەوە، "محەممەد نورانی"، "محەممەد کەریمی" و "جەواد نوورانی" کە لە کوردە کرمانجەکانی بۆجنووردن، دەسبەسەر کراون.