تاران؛ سام سۆحبەتزادە، منداڵی ١٤ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
23:10 - 20 رێبەندان 2725
٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "سام سۆحبەتزادە"، منداڵی ١٤ ساڵانی کوردی کرمانج و خەڵکی "خەڵخاڵ" سەر بە پارێزگای ئەردەبێڵ و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەیدانی "قەلعە حەسەن خان"ی تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەکەی هەمان شەو پاش پێکرانی تەرمەکەیان بە ماشینی شەخسی گواستەوە بۆ شاری خۆیان. تەرمی "سام سۆحبەتزادە"، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
"سام سۆحبەتزادە" منداڵێک بوو کە لە تەمەنی ١٠ ساڵانەوە بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکەی کاری دەکرد و دەرسیشی دەخوێند. بەڵام لە ڕەزبەری ١٤٠٤دا وازی لە خوێندن هێنا و درێژەی بە کارکردن دا.