مەشهەد؛ یووسف ئێلهامی، لاوی ٢٢ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

23:09 - 20 رێبەندان 2725

٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "یووسف ئێلهامی"، لاوی ٢٢ ساڵانی کوردی کرمانج و خەڵکی "شیروان" سەر بە پارێزگای خوراسان و دانیشتووی مەشهەد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەیدانی "مێعراج"ی مەشهەدە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ناچار کران کە پارە بە ناوەندە ئەمنییەتییەکان بدەن. تەرمی "یووسف ئێلهامی" لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

"یووسف ئێلهامی" لە یەکێک لە کارخانەکانی مەشهەد کاری دەکرد.