شنۆ؛ ١٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەحەد میهەنخا
10:07 - 20 رێبەندان 2725
١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئەحەد میهەنخا" لاوی کوردی خەڵکی شنۆ، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم لاوە کوردە تاکوو ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەحەد میهەنخا کوڕی نوورەدین و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ـە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.