تاران؛ دوو حەفتە دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئومید ئەمانی

22:47 - 19 رێبەندان 2725

١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئومید ئەمانی" لاوی ٣٠ ساڵانی کوردی خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی بەجیددی نیگەرانی دۆخی کوڕەکەیانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئومید ئەمانی" سەرەتاکانی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هێرشی زیاتر لە ١٢ کەس لە هێزە ئەەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە کاتژمێر ٢ی نیوەشەودا و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ئەم لاوە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.