سیروان/ئیلام؛ ٢٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارش عەزیزی

22:41 - 19 رێبەندان 2725

١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ئارش عەزیزی" مێرمنداڵی ١٦ ساڵانی کوردی خەڵکی گوندی "بوژان" سەر بە شاری "سیروان" لە پارێزگای ئیلام، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی بەجیددی نیگەرانی دۆخی کوڕەکەیانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئارش عەزیزی" ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ئەم مێرمنداڵە لە ماوەی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.