ئیلام؛ ٣٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی جەعفەر مەحموودی
١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "جەعفەر مەحموودی" لاوی کوردی خەڵکی شاری چەوار سەر بە پارێزگای ئیلام، بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراو، نیگەرانییەکان لەمەڕ گیان و چارەنووسی زۆر کردووە و مەترسیی دەرچوونی حوکمی قورس بۆ ناوبراو زۆر جیددیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ کوردپا وتی؛ سەرچاوە خۆجێیەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دانپێدانانی زۆرەملێی "جەعفەر مەحموودیان" لە دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراوەتەوە. ئەم سەرچاوە لە گرتنگە ئەمنییەتییەکاندا لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا بووە و ئەم بابەتەش ئەگەری دەرچوونی حوکمی قورس دژی ناوبراوی زۆر کردووە.
"جەعفەر مەحموودی" ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ٣٠ ڕۆژەدا، لە مافی هەر چەشنە پێوەندیگرتن، چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.