ئاودانان؛ ٣٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سەجاد حێکمەت

22:13 - 19 رێبەندان 2725

١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "سەجاد حێکمەت" هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام تاکوو ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە بنەماڵەکەی نیگەرانیی دۆخی کوڕەکەیانن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ کوردپا وتی؛ "سەجاد حێکمەت" ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەو ٣٠ ڕۆژەدا، لە مافی هەر چەشنە پێوەندیگرتن، چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە و درێژەی ئەم ناڕوونییەی چارەنووسی، نیگەرانیی بنەماڵە و نزیکەکانی لێ کەوتووەتەوە.