کرماشان؛ مورتزا پاکزاد، ئەمیرحوسێن سەفەری گوڵدەستە، لاوی ٢٠ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

22:08 - 19 رێبەندان 2725

١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیرحوسێن سەفەری گوڵدەستە"، لاوی ٢٠ ساڵانی کوردی خەڵکی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە "سێڕێیانی مەسکەن"ی کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە لە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی "کنێشت" بە خاک سپێردراوە