تاران؛ مورتزا پاکزاد، لاوی ٢٢ ساڵانی کوردی بۆجنووردی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

21:58 - 19 رێبەندان 2725

١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مورتزا پاکزاد"، لاوی ٢٢ ساڵانی کوردی خەڵکی بۆجنوورد و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "مورتزا پاکزاد"، تا یەک حەفتە زانیارییەکیان لە چارەنووسی نەبووە و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بەو هۆیەوە کە بنەماڵەکە توانایی پێدانی پارە بە ناوەندە ئەمنییەتی و حکوومەتییەکانیان نەبووە، تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە تەنیا بە مەرجی بەخاکسپاردنی نهێنی و لە بێدەنگیی تەواودا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی "مورتزا پاکزاد"، لە گۆڕستانی زێدی خۆی لە بۆجنوورد بە خاک سپێردرا.

"مورتزا پاکزاد"، بە ڕەچەڵەک لە کوردەکانی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانە و لە تاران کرێکاریی کردووە.