ڕەی/تاران؛ ٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی عەلی ئاقامحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی هلیلان
21:50 - 19 رێبەندان 2725
١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی "عەلی ئاقامحەممەدی" هاووڵاتیی خەڵکی هلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری ڕەی، چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "عەلی ئاقامحەممەدی" ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە لەم ماوەیەدا لە مافی هەر چەشنە پێوەندی، چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری کراوە.
درێژەکێشانی ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە گیان و چارەنووسی ناوبراوی بەدواوە بووە.