تاران؛ ئەیووب شاکر، لاوی کوردی بۆجنووردی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

19:36 - 19 رێبەندان 2725

١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەیووب شاکر"، لاوی ٢٧ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی بۆجنوورد و دانیشتووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەیووب شاکر" بە ڕەچەڵەک لە کوردەکانی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانە. ناوبراو وەک پەیک مۆتۆری لە تاران کاری دەکرد و تەرمەکەی پاش ڕادەستکرانەوە بە بنەماڵەکەی لە بۆجنوورد بە خاک سپێردرا.