تاران؛ ئەمیر سادقی، لاوی کوردی بۆجنووردی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:32 - 19 رێبەندان 2725
١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیر سادقی"، لاوی ٣٣ ساڵانی کوردی خەڵکی بۆجنوورد و دەرچووی کارناسی باڵای ئەندازیاریی عومران لە زانکۆی سەنعەتی شەریف، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ئەمیر سادقی" بە ڕەچەڵەک لە کوردەکانی بۆجنوورد لە پارێزگای خوراسانە و تەرمەکەی ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "مەعسوومزادە"ی بۆجنوورد بە خاک سپێردراوە.