تاران؛ عەلی مەنووچێهرئابادی، لاوی ٢٥ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار
20:01 - 18 رێبەندان 2725
١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "عەلی مەنووچێهرئابادی" لاوی ٢٥ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تێهرانپارسی تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
"عەلی مەنووچێهرئابادی" لەگەڵ باوکی لە دووکانێکی سەعات فرۆشیدا کاری کردووە. ئەو هەروەها پوورزای "مەیسەم کۆرانیان" یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکان لە کرماشانە.