ڕەشت؛ محەممەدڕەزا مەنسووری، لاوی ٢٦ ساڵانی کورد، پاش ٢٥ ڕۆژ بە هۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەست دا
19:46 - 18 رێبەندان 2725
١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەدڕەزا مەنسووری" لاوی ٢٦ ساڵانی کوردی کرمانج و دانیشتووی ڕەشت، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەم شارەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار بوو و پاش ٢٥ ڕۆژ ئازارکێشان، لە ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە نەخۆشخانەی "پوورسینا"ی ڕەشت گیانی لەدەست دا.
"محەممەدڕەزا مەنسووری" تازە ببوو بە باوک و کچەکەی تەنیا دوو مانگی بوو. تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە لەژێر چاوەدێریی چڕی ئەمنیەتیدا لە گۆڕستانی "باغ ڕزوان"ی ڕەشت بە خاک سپێردرا.