تاران؛ ڕەزا حەسەنزادە، لاوی ٢٩ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار
19:39 - 18 رێبەندان 2725
١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەزا حەسەنزادە" لاوی ٢٩ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "نزام ئاباد"ی تارانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری، گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر مابوو تاکوو ڕێوڕەسمی مارەبڕینی ڕەزا حەسەنزادە بەڕێوە بچێت کە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوشتیان. ئەم سەرچاوەیە وتیشی کە بۆ ناسینەوەی تەرمەکەی، ناسنامە و کارتی نیتمانییەکەیان لە نووسینگەیەک کە بڕیار بوو کاری مارەکردنەکە بەڕێوە ببات وەرگرتووەتەوە.
"تەرمی "ڕەزا حەسەنزادە" لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١١٤٠٤ لە ناوچەی "قەڵای حەسەن خان" بە خاک سپێردرا.