کرماشان؛ سامان نەزەری، لاوی ٢١ ساڵانی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:27 - 18 رێبەندان 2725
١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "سامان نەزەری" لاوی ٢١ ساڵانی کوردی یارسان و خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوی گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە لە گۆڕستانی گوندێکی داڵاهۆ لە کرماشان بە خاک سپێردرا.