کەرەج؛ محەممەدحوسێن ڕەشتیانی، لاوی ١٩ ساڵانی خەڵكی کەنگاوەر، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

19:19 - 18 رێبەندان 2725

١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەدحوسێن ڕەشتیانی"، لاوی ١٩ ساڵانی خەڵكی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە محەممەدشەهری کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە "سینگ"ی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "محەممەدحوسێن ڕەشتیانی"، لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "بەهەشت عەلی" بە خاک سپارد.

بەپێی زانیارییەکان تەرمی "محەممەدحوسێن ڕەشتیانی"، لە ١٨ی بەفرانبارەوە لە ساردخانە ڕاگیراوە و بنەماڵەکەی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار پاش گەڕانێکی زۆر دۆزیویانەتەوە. هەروەها بنەماڵەی ئەم گیانلەدەستداوە پاش ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە، کەوتوونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە.

محەممەد ڕەشتیانی لەدایکبووی ٥ی خەرمانانی ١٣٨٥ بوو.