ئەلوەند/قەزوێن؛ سەجاد شاقەلانی، لاوی ۲١ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "سەجاد شاقەلانی" لاوی ٢١ ساڵانی کوردی خەڵکی شاری "ئەلوەند" لە پارێزگای قەزوێن، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئەلوەندە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن تەک تیرهاوێژەوە کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم لاوە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی شاری ئەلوەند بە خاک سپێردراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوو وێنە لە تەرمی سەجاد شاقەلانی بە کوردپا گەیشتوون؛ یەکێک لەم وێنانە تەرمی ناوبراو لە سەر شەقامە و ساتەکانی پاش پێکرانیەتی کە ڕاستەوخۆ فیشەک لە سەری داوە و وێنەکەی دیکە هی ساردخانەیە.
سەجاد شاقەلانی بۆکسۆر بووە. ئەو تەنیا ٢٠ ڕۆژ پیش گیانلەدەستدانی سەربازییەکەی تەواو کردبوو و تازە لە دووکانێکدا دەستی بە کار کردبوو.