مەشهەد؛ زەهرا عەیدینژاد، لاوی ٢٨ ساڵانی خەڵکی قووچان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار
04:22 - 18 رێبەندان 2725
١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "زەهرا عەیدینژاد" لاوی ٢٨ ساڵانی خەڵكی قووچان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕەپانی "پارک"ی مەشهەدە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قوڕگی گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤دا گۆڕستانی زێدی خۆی لە قووچان بە خاک سپێردرا.
"زەهرا عەیدینژاد" کارناسی گرافیک بووە و وەکوو ددانسازیش چالاکی کردووە؛ ناوبراو نزیکەی دوو ساڵ پێش ژیانی هاوسەرگیریی پێک هێنابوو.