کرماشان؛ حەسەن نووری، لاوی ٤٢ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

20:09 - 28 رێبەندان 2725

٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "حەسەن نووری"، لاوی ٤٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـە کە لە "چوارڕێیانی وەکیل ئاقا"ی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: تەرمی ناوبراو لە بەرانبەر ٦٠٠ میلیۆن تمەن پارەدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردراوە.

حەسەن نووری لە کرماشان دووکانی هەبووە.