شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی هەژار ئیبراهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:15 - 28 رێبەندان 2725

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴، لاوێکی کورد بە ناوی "هەژار ئیبراهیمی" ٢٣ ساڵان و کوڕی حەمزە، خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک دەست نەکەوتووە.