شاباد؛ فەردین فوولادی، لاوی ٢٦ ساڵانی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

16:16 - 26 رێبەندان 2725

٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "فەردین فوولادی"، لاوی ٢٦ ساڵانی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ـە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانێکی شاباد بە خاک سپێردراوە.