شاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی عەلی باڵایی، برای شیرازد باڵایی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکان
۲٥ ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد، "عەلی باڵایی" برای گیانلەدەستداوێکی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە مەیدانی فەرهەنگیانی شاباد و بە بێ بەڵگەی یاسایی، "عەلی باڵایی"یان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
"شێرزاد باڵایی" لاوی کوردی تەمەن ٤٢ ساڵانی خەڵكی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەم شارەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەری گیانی لەدەست دا.