ئیلام؛ ٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو برای کورد، مێهدی و عەلی نامیزادە

17:28 - 25 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی  دوو برای کوردی خەڵكی ئیلام بە ناوەکانی "مێدی نامیزاد" و "عەلی نامیزاد" سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "مێهدی نامیزاد" و "عەلی نامیزاد" ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها ئەم دوو برایە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.