ئیلام؛ درێژەی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ٨ هاووڵاتیی کورد و ناڕوونیی چارەنووسیان

17:18 - 25 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ لە ٩ هەتا ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ـەوە، لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی "یوونس ناسری، یووسف ئازادخانی، خەلیل ئیسماعیلی، عەلی حاتەمی، حەسەن محەممەدی، کیان قەیسەربەیگی، نەبی زەمانی و عەبدولساحب جەعفەرزادە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون. ئەم دەسبەسەرکردنانە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیرییەکان لە پارێزگای ئیلامە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردپا، هەموو ئەم هاووڵاتییانە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی زەمەنیی لە چەند ڕۆژەوە تا زیاتر لە ١٦ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکران، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان نەدراوە.

زانیاری سەبارەت بە دەسبەسەرکراوان بەم شێوەیە:

یوونس ناسری، خەڵکی "ئاسمان ئاباد"ی ئیلام، دەسبەسەرکران: ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ١٦ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

 یووسف ئازادخانی، خەڵکی "ئاسمان ئاباد"ی ئیلام، دەسبەسەرکران: ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ١٢ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

خەلیل ئیسماعیلی، خەڵکی "لۆمار"ی سیروان، دەسبەسەرکران: ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ١١ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

عەلی حاتەمی، لاوی کوردی ٣٤ ساڵانی خەڵکی "بەدرە"ی ئیلام، دەسبەسەرکران: ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ١١ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

حەسەن محەممەدی، لاوی کوردی خەڵکی "بەدرە"ی ئیلام، دەسبەسەرکران: ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ١١ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

کیان قەیسەربەیگی، خوێندکاری ١٩ ساڵانی خەڵكی سەراوڵە، دەسبەسەرکران: ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ٤ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

نەبی زەمانی، خەڵکی "ئاسمان ئاباد"ی ئیلام، دەسبەسەرکران: ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ٤ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

عەبدولساحب جەعفەرزادە، خەڵکی بەدرە، دەسبەسەرکران: ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ٣ ڕۆژ ناڕوونیی چارەنووس

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە هەموو ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.

 

وێنەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ؛

عەلی حاتەمی، یوونس ناسری، نەبی زەمانی، یووسف ئازاخانی، حەسەن محەممەدی، کیان قەیسەربەیگی، خەلیل ئیسماعیلی و عەبدولساحب جەعفەرزادە