کەرەج؛ مێهدی کەریم‌پوور، لاوی ٢٢ ساڵانی کوردی خەڵكی بیجاڕ، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ٢٠ی بەفرانبار

17:02 - 25 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مێهدی کەریم‌پوور"، لاوی ٢٢ ساڵانی خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "مێشکین دەشت"ی لە بەرانبەر قوتابخانەی "هێدایەتکار"ی کەرەجە. ناوبراو لەکاتێکدا کە لەگەڵ هاوسەرەکەی خەریکی گەڕانەوە لە سووپرمارکێت بوو لە مەودای نزیکەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی ساچمەیی هێزە ماتۆڕسوارەکانی حکوومەت کرایە ئامانج. مێهدی لە کاتی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و هاوسەرەکەی بریندار بوو کە پاش چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانە مورەخەس کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای وت کە تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی "مێشکین دەشت"ی کەرەج بە خاک سپێردرا.

مێهدی کەریم‌پوور خاوەنی بووتیکی جلوبەرگ بوو و تازەیی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو.