کەرەج؛ موعین(هومایوون) ڕەنجبەر، لاوی ٢٧ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

10:42 - 25 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "موعین(هومایوون) ڕەنجبەر"، لاوی ٢٧ ساڵانی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "مەلارد"ی کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وتی کە ناوبراو بە تەقەی سێ فیشەکی جەنگیی تەک تیرهاویژەکان کوژراوە.

 تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "بریموەند"ی کرماشان بە خاک سپێردراوە.

هومایوون ڕەنجبەر دیپلۆمی بووە و لە بواری وەرزشیدا چالاک بووە.