مەڵكشایی/ ئیلام؛ ٢٠ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەزا پەرەک
20:20 - 24 رێبەندان 2725
٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەربوونی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "ڕەزا پەرەک" لاوی خەڵکی "مەڵکشایی" سەر بە پارێزگای ئیلام، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "ڕەزا پەرەک" ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مفی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.