سنە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی جەماڵ ئەسەدی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

20:08 - 24 رێبەندان 2725

٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛  لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی کورد، "جەماڵ ئەسەدی" چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، "جەماڵ ئەسەدی" کە لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"یە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.

لە کاتی ئەم هێرشەدا، مۆبایلی ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.