ئێسفەراین؛ فاتمە سوڵتانی، ژنی لاوی ٣٢ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
19:52 - 24 رێبەندان 2725
٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "فاتمە سوڵتانی"، ژنی لاوی خەڵکی ئێسفەراین لە پارێزگای خوراسان و دایکی دوو منداڵی بچووک، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری ئێسفەراینی خوراسانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو لە ئاخرین ستۆریی ئینستاگرامەکەیدا نووسیبووی: "ئەمشەو لەبەر منداڵەکانم ئەڕۆم، چوکە مافی خۆیانە کە ژیانێکی باشیان هەبێ."
فاتمە سوڵتانی لە کوردە کرمانجەکانی ئێسفەراین و دایکی دوو منداڵی بچووک بووە، کچەکەی ٦ ساڵانە و کوڕەکەی ١١ مانگانە.