کیش؛ ۶ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ عەزیمی هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ
22:36 - 24 بەفرانبار 2725
۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "دیاکۆ عەزیمی" هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لە کیش، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ "دیاکۆ عەزیمی" هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کیش کە لەوێ خەریکی کارکردن لە هۆتێلێکدا بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ دیاکۆ لەم ماوەیەدا تەنیا یەک جار لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندیی گرتووە و وتوویەتی دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی سەرەڕای شەش ڕۆژ بەدواداچوون نیگەرانی چارەنووسی ناوبراون.