ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی ٣٠ هاووڵاتیی دیکە لە ئیلام، دەرەشار، بەدرە، مەڵکشای، سەراوڵە و چرداوڵ
١٥ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئیلام، دەرەشار، بەدرە، مەڵکشای، سەراوڵە و چرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵە پشتڕاستکراوەکان لەلایەن کوردپاوە، لە ماوەی ڕۆژانی ١١ هەتا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم ٣٠ کەسی دیکە لە پارێزگای ئیلام دەسبەسەر کراون. لە نێوان دەسبەسەرکراواندا دو مێرمنداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵان و ژنێک و دانشیارێکی زانکۆی ئیلام هەیە. زۆربەی ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان و بەشێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شوناسی دەسبەسەرکراوان بە جیاکردنەوەی شارەکان بەم شێوەیە؛
ئیلام؛ ۱۴ کەس
۱۲ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «عەلی سەجادیان» ۱۹ ساڵان، «میلاد کەرەمی» ۲۳ ساڵان.
۱۳ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «مەیسەم نووری» لاوی ۲۱ ساڵان که بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی «خومەینی»ی ئیلام خەوێندراوە. ناوبراو چەند ددان و هەر دوو مەچەکی دەستی شکاون و بەو حاڵەوە بەشێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
۱۴ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «ڕەزا چەکاو» هاووڵاتیی ۱۹ ساڵان، «میلاد شاپەسەندی» ۲۱ ساڵان، «مێهدی فەهیمی» ۲۱ ساڵان، «ئارمین کەریمی» ۲۱ ساڵان، «مێهدی کۆهەنی» مێرمنداڵی ۱۷ ساڵان، «ئەمیرمحەممەد سۆهرابیان»، «موحەدسه ڕەزاززاده» ۱۹ ساڵان، «عەلی سارایی» ۱۹ ساڵان، «ئەمیر یووسفزاده» ۲۱ ساڵان و «محەممەدمێهدی ئایدیان».
هەروەها لە ڕۆژی ۱۴ ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «نەبی ئومیدی» دانشیاری ئابووریی زانکۆی ئیلام و چالاکی مەدەنی، بەشێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا.
دێهلوڕان: ۲ کەس
۱۱ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «موعین مەلکی» مێرمنداڵی ۱۶ ساڵان و «ئومید عەینی» ۲۳ ساڵان.
دەرهشار: ۴ کەس
۱۴ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «جەعفەر ڕەهبەری» ۲۰ ساڵان، «نیما ناسری» ۲۰ ساڵان، «حەسەن نوورەدینوەند» ۳۷ ساڵان و «محەممەد ئەمین بازگیر».
بەدره؛ ۴ کەس
۱۲ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «ئەمیرموراد حاسڵی» ۲۲ ساڵان.
۱۳ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «موعین فازڵی» هاووڵاتیی ۱۸ ساڵان و «ڕەزا عەبدشایی» ۱۸ ساڵان و «ئاریا کەریمی».
مەڵکشایی؛ ۲ کەس
۱۳ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «مستەفا فەرەجی».
۱۴ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «مێهدی قەیسەربەیگی» ۳۷ ساڵان.
سەراوڵه؛ ۲ کەس
۱۲ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «عەلیڕەزا نەقیزاده» ۲۷ ساڵان.
۱۳ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «جەواد مەلک» ۲۵ ساڵان.
چرداوڵ؛ ۲ کەس
۱۳ ی بەفرانباری ۱۴۰۴: «بێهزاد عەباسی» ۲۶ ساڵان و «هیوا عەباسی» اهل «شەباب» سەر بە چرداوڵ.