شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بیلال ئەحمەدی‌ئازەر و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

17:47 - 7 سەرماوەز 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵكی شاری "نەڵۆس" سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی "بیلال ئەحمەدی‌ئازەر" بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە شێوەی توندوتیژ و بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بیلال ئەحمەدی‌ئازەر هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەم پێوەندییەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.