بانە؛ مێهدی شەریفی، کۆڵبەر و باوکی منداڵێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
23:50 - 14 رەزبەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهدی شەریفی" کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سارداو"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدانی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.
مێهدی شەریفی، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و خەڵکی گوندی "کانی سێو" سەر بە شاری بانە بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، نیوەشەوی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، "ڕێبوار محەممەدزادە" کۆڵبەری تەمەن ٣٨ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، خەڵكی گوندی "سپیدار" سەر بە شاری بانە، لە ناوچەی سنووریی "سوورکێو"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.