مەهاباد؛ یوونس تەنهایی به ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرا
١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ یوونس تەنهایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «هەمزاوا» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە به سەرۆکایەتیی دادوەر «یاسر گوەزلی» به ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ مەحکووم کرا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیاری دەرکراو دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە مسۆگەرە و دەبێ لە بەندیخانەدا جێبەجێ بکرێ و حوکمەکەی یاسای کەمکردنەوەی حوکم، کەمکردنەوە و گۆڕان بۆ رەی باز لەخۆی ناگرێ.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دادگا یوونس تەنهایی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران» تۆمەتبار کردووە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانەوە تاکوو ئێستا لە مافی ئازادیی کاتی بێبەری بووە.
کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤، یوونس تەنهایی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.
پێویستە بوترێ کە یوونس تەنهایی لە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرا.
یوونس تەنهایی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.