شنۆ؛ مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

00:00 - 23 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلیوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەسعوود خزری" و "ئەبووبەکر خاتەمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کران.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی "ئەبووبەکر خاتەمی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا.

شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزری" خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مەسعوود خزری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.