٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، "ئاروین عەزیزی" کۆڵبەری لاوی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانه لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و سک و نێوقەدی بەسەختی بریندار بوون و تاکوو ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە خەوێندراون و لەژێر چاوەدێریکردنی پزیشکیدان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاتکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، "ئاروین عەزیزی" کۆڵبەری لاوی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵكی سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا سک و نێوقەدی کراوەتە ئامانجی تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە نیزامییەکان و بەسەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە دەسبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و تاکوو ئێستا لەژێر چاوەدێری و پێڕاگەیشتنی توندی پزیشکیدایە.





