کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری قەسری شیرین گیانی لەدەست دا

23:48 - 10 رەشەمه 2724

ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەممەی ۱٤۰۱، کۆڵبەرێک به ناوی " شەهنام زاهیری‌نژاد" خەڵکی گوندی "مله‌رولان"ی شاری سەرپێڵی زەهاو، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری قەسری شیرین، گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

شەهنام زاهیری‌نژاد تەمەن ۳٥ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە و لە پەیرەوانی ئایینی یارسانییە.