کرماشان؛ مەتین سەعیدی زەنگەکانی، سەربازی کورد بە هۆی ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مورەخەسی پاش نەشتەرگەری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
15:17 - 24 بەفرانبار 2724
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، سەربازێکی کورد بە ناوی " مەتین سەعیدی زەنگەکانی" خەڵکی شارەکی "دزەی سیاوەش"ی ورمێ لە کاتی نیگابانیدان لە یەکێک لە پادگانەکانی کرماشان بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە کە پێشتر نەشتەرگەریی پشتی کردبوو، پاش ڕەتکرانەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مورەخەسی لەلایەن فەرماندەکەیەوە، هەوڵی خۆکوژی داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: مەتین سەعیدی زەنگەکانی ١٩ ڕۆژی مابوو تاکوو ماوەی سەربازییەکەی تەواو بکات.
مەتین سەعیدی زەنگکانی تەمەنی ٢١ ساڵ بووە و ناوی باوکی جەمشید بووە.