بۆکان؛ ئاکام ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
14:41 - 21 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئاکام ئەمینی، مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکاندا لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی مێرمنداڵانی بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئاکام ئەمینی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی دادوەری هێرشیان کردە سەر ماڵی ئاکام ئەمینی و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرت.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.