بانگکرانی مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران
مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی ٣ی جێبەجێکاری سزاکانی شاری قودس کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە بەپێی بەڵگەیەک کە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ پێی گەیشتووە، دەبێ لە ماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانە بناسێنێ.
مورتزا سەیدی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "بەهرام پەناهی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو سزا درا و ئەم سزایە ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە فەرمی بەم چالاکە کرێکارییە ڕاگەیەندرا.
بە وتەی ئەم چالاکە کرێکارییە سزای دەرکراو دژی لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا پشتڕاست کراوەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مورتزا سەیدی، لەگەڵ پارێزەرەکەی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١، مورتزا سەیدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
مورتزا سەیدی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.