بانە؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕ گیانی لەدەست دا

21:18 - 28 جۆزەردان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی غونچەدووست"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "زڵە" سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕ، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە ئاکامی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕ لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسکاریکردنی کەرەستەی شەڕدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

هادی غونچەدووست تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و سێ منداڵی بووە.