بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:42 - 9 جۆزەردان 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئاتەشتەڕ"، خەڵکی گوندی "چواردیوار" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.