جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان

19:05 - 13 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم بەندکراوە ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدان سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.